• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

هەڵمەتی زاگرۆسانە ژینگەی نیشتمان دەبووژێنێتەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/12/16
جۆری بابەت: کوردستان

هەڵمەتی زاگرۆسانە، لە شار و ناوچە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی بووژاندنەوەی ژینگەی نیشتمان و سەرسەوزڕاگرتنی زاگرۆس درێژەی هەیە.

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بووژاندنەوەی ژینگەی کوردستان و سەرسەوزڕاگرتنی زاگرۆس، بە دروشمی “ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە” درێژە بە هەڵمەتی زاگرۆسانە دەدەن و لە چالاکییەکانیان بۆ پارێزگاری لە ژینگەی زاگرۆس و ئاوەدانیی زیاتری نیشتمان، بەردەوامن.
لە درێژەی ئەو چالاکییانە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دڵسۆزانی ژینگەی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی “یارانی سەوزپۆش”ی شاری “دەڕەشار”ی پارێزگای ئیلام، ئەندامانی ئەنجومەنی “خۆبەڕێوەبەریی ئەلیاسیـ”ـی ناوچەی ئەلیاسی لەنێوان شارەکانی سەرپێڵ زەهاو و داڵاهۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی “سەوڵی سەوزی داڵاهۆ” و هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی “ژینگەپارێزیی چرۆی ژیان”ی کرماشان، لە چەندین چالاکیی جیاواز و لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو شارانەدا بە چاندنی بەڕوو، ئەرغەوان، قەزوان، گوڵ و گیا و دارەکانی تری لە هەڵمەتەکەدا بەشدارییان کردووە.
لەم پێوەندییەدا ئەنجومەنی “خۆبەڕێوەبەریی ئەلیاسی” ڕیاگەیاندووە کە بە یادی شەهیدانی ژینگەپارێزی کوردستان، سەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، موختار خەندانی، یاسین کەریمی، بیلال ئەمینی و سەرجەم شەهیدانی تر، بەڕوویان چاندووە.
لە شار جوانڕۆ، کۆمیتەی منداڵانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “سەوزی ماپریس” و ئەندامانی تری ئەو ئەنجومەنە بە هاوکاریی گرووپە شاخەوانییەکان و چالاکانی ژینگەپارێزیی ئەو شارە و ناوچەکانی دەوروبەری، لە شاری پاوە ئەندامانی ژینگەپارێزیی “ژیوای” بە هاوکاریی شاخەوانانی پاوە، لە ناوچەکانی هەورامانی تەخت و لهۆن و ژاوەرۆ لە چەندین چالاکیی بەرین و جیاوازدا لە شاخ و کێوەکانی ئەو شار و ناوچانە و بەتایبەت لە شاخی کۆساڵاندا بە چاندنی بەڕوو، ئەرغەوان، قەزوان، دار و گوڵ و گیاکانی تر لە هەڵمەتی زاگرۆسانەیان بەڕێوە بردووە.
لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان، شارەدێی گردمیانی سەر بە شاری دێولان، لە شاری مەریوان و لە گوندەکانی ناوچەی کەڵاتەرزان و بەتایبەت ئاواییی “جانەوەرە”، لە چەندین چالاکیی جیاوازدا بە چاندنی بەڕوو، قەزوان، ئەرغەوان و گوڵ و گیا و دارەکانی تر بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە و هەر لەم پێوەندییەدا ئەنجومەنی “سەوزی چیای مەریوان” لە چالاکییەکی جیاواز و بە هاوکاریی قوتابییانی قوتابخانەی سەرەتاییی “تەزکییە”ی مەریوان، بە باسێکی خاتوو “بەیان ئەحمەدی” ئەندامی ئەو ئەنجومەنە لەسەر گرنگیی ژینگە و بەتایبەت دارستان و هەروەها چۆنیەتی دانانی دنکەبەڕوو، لە دەوروبەری گولی زرێبار هەڵمەتەکەیان بەڕیوە برد.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی “ژینگەپارێزانی ژیاری سەوزی سەقز”، گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “پاژینی بانە” و گرووپی ئافرەتانی “ئاگرین”ی بانە، لە چەندین چالاکیی جیاواز و لە ناوچەکانی ئەو دوو شارە و بە بەشداریی مندالان و قوتابییانی بەشیک لە قوتابخانەکانی ئەو دوو شارە، بە چاندنی داربەڕوو، ئەرغەوان، گوڵ و گیا و دارەکانی تر هەڵمەتی زاگرۆسانەیان بەڕیوە برد.

تاگی بابەت: هەڵمەتی زاگرۆسانە ژینگەی نیشتمان دەبووژێنێتەوە

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist