سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “ئەکبەر فەرەجی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خۆشکەزا تەمەن ٢٥ ساڵانەکەی بە ناوی “مەنسوور مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی “جەمشید ڕەزایی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ هاوولاتییە لەبەردەستدا نییە.