دڵسۆزان و ئەویندارانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە شارەکانی “کرماشان، قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو” چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تێکۆشەرانی دێموکرات و ئەویندارانی ئازادی، ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شارەکانی کرماشان، قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، بە دروشم و وێنەی تایبەت بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆڵە چاونەترسەکانی ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارەکانی کرماشان، قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو، سەرەڕای هەڕەشەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بە چالاکیی تەبلیغیی ئەو ڕۆژەیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆز کرد و بەلێنیان دووپات کردەوە تا کاتی ئازادی و سەربەستیی کوردستان، وێڕای پێشمەرگە لە سەنگەرێکدا بەدژی داگیرکەران لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بن.