هێزی دەریایی ئەمریکا، لە دژکردەوەی بە هێرشە بەردەوامەکانی درۆنەکانی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، “تۆپی لەیزەری”ـی لە ئاوەکانی کەنداوی “عەدەن” تاقی کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشەیتێد پرێس”، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە تاقیکردنەوەی تۆپی لەیزەری بە ناوی “یو ئێس ئێس پۆرتلەند” بە مەبەستی دژکردەوە بەرانبەر هێرشی درۆنەکانی ڕێژیمی ئێران و میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئەو تاقیکارییەی بە سەرکەوتنێکی باش ناو هێناوە و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە کەنداوی عەدەن لە ڕێگای درۆنەوە.
تۆپی لەیزەری ئەمریکا توانایی ئەوەی هەیە کە، ڕووبەڕووی ئەو بەلەمانەی میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێران ببێتەوە کە چەکوچۆڵ و تەقینەوەیان تێدایە لە کەنداوی عەدەن و هەروەها ڕووبەڕووی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە دروستکراوی کۆماری ئیسلامین ببێتەوە و بەرپەرچی هێرشەکانیان بداتەوە.
هەر لەم پێوەندییەداهێزی دەریایی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاند کە، چیدیکە ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی میلیشیاکانییەوە لە کەنداوی عەدەن ببێتە هەڕەشە بۆ ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا.