هەواڵدەرییەکانی سووریە، هێرشی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیلیان بۆسەر ئامانجگەلێک لە دەمێشق پێتەختی سووریە پشتڕاست کردەوە و ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی رێژیمی ئێران بە تەواوەتی لەناو چوونە .
ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە هێرشیکی ئاسمانیدا چەند کۆگای چەک و تەقەمەنی کۆماری ئیسلامی لە دەمێشق بە تەواوەتی خاپوور کرد.
جێ ئاماژەیە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەز فڕۆکەی بۆئینگی ٧٤٧ی تاران ـ دەمێشق بارێکی زۆری چەک و تەقەمەنی گەیاندووەتە سپای قودس لە سووریە و سیخۆڕەکانی ئیسرائیل دەستبەجێ ئەو زانیارییەیان گەیاندوویانەتە هێزەکانی ئەو وڵاتە و فڕۆکەکانی IAF ی ئیسرائیل هێرشێکی گورج و بڕیان کردووە سەر شوێنی داگرتنی چەک و تەقەمەنییەکە و بە تەواوەتی لەناویان بردووە و هەروەها ئەو هێرشە چەند کوژراو و برینداریشی لێ کەوتووەتەوە.