هاکێرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی پڕۆگرامی “لاگ ٤جی” هەوڵیان داوە کە هێرش بکەنە سەر ٧ ناوەندی بازرگانیی ئیسرائیل، بەڵام ڕێگرییان لێ کراو و هێرشەکەیان بێئاکام مایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمپانیای سایبێری “چێک پۆینت”ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە، گرووپێکی هاکێر بە ناوی “بەچکە پشیلەکان”ـی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەوڵیاندا لە ڕێگەی پڕۆگرامی “لاگ ٤جی”ـیەوە هێرش بکەنە سەر ٧ ناوەندی بازرگانی و دەوڵەتیی ئیسرائیل، بەڵام “چێک پۆینت” پێشی بەو هێرشە گرتووە و پیلانی ڕێژیمی ئێرانی پووچەڵ کردووەتەوە.
گرووپی هاکێری “بەچکە پشیلەکان” سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و کە ئەرکی هێرشی سایبێری بۆسەر ڕۆژنامەنووسان، چالاکان و ناوەندەکانی بازرگانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانە.