به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆز جێژنێکی کوردانه‌و به‌شکۆ له بیجار ڕێکخرا.
له‌و جێژن‌و ڕێوڕه‌سمه به شکۆیه‌دا که ڕۆژی هه‌ینی ٦ ی خاکه‌لێوه به دهستپێخهریو ئاماده‌کاریی دڵسۆزان، پارێزەرانی زمان‌و فەرهەنگو نەریتی کوردی لە گەڕووس به‌ڕێوه‌چوو، به کردنەوەی ئاگرو هەڵپەڕکێی کوردی هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێی کورد کرا به جێژن‌و خۆشی.
ئه‌وه‌ی له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا تایبهتو دیار بوو، پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵک له جێژنه‌که به جل‌و به‌رگی کوردی بوو که دیمه‌نێکی ڕازاوه‌یان خستبووه به‌رچاو.