شانۆی”شازاده بچكۆله‌كه” له ده‌رهێنانی عه‌لیڕه‌زا ئیسماعیلی له پاڕكی مه‌وله‌ویی شاری سه‌قز پێشان درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، شانۆی شازاده بچكۆله‌كه به‌رهه‌می گرووپی شانۆی ئاناهیتا به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی شانۆ و جێژنی نه‌ورۆز شه‌وی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٥ی خاكه‌لێوه له پاڕكی مه‌وله‌ویی شاری سه‌قز پێشان درا. نواندن‌و پێشاندانی ئه‌م شانۆیه به هاوكاریی شوڕاو شاره‌داریی ئه‌م شاره بوو که له لایه‌ن خه‌ڵك‌و میوانانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێشوازیی باشی لێ‌كرا.
شازاده بچكۆڵه‌كه، به شێوه‌ی شانۆی سه‌رشه‌قام‌و له چوارچێوه‌ی ته‌نزی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا قسه‌ی خۆی ده‌کا.
عه‌لیڕه‌زا ئیسماعیلی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م شانۆیه‌دا گوتی پێشاندانی ئه‌م شانۆیه ڕه‌خنه‌یه‌كه له گرفتی ژیانی ئاپاڕتومان نشینی، ترافیك‌و پێشێلكردنی مافی یه‌كتری.
شایانی باسه كه تا ڕۆژی ١٥ی ئه‌م مانگه هه‌موو ڕۆژێ پاشنیوه‌ڕوان له پاڕكی مه‌وله‌ویی شاری سه‌قز شانۆیه‌ك پیشان ده‌درێ‌و قه‌راره له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شانۆكانی وه‌ك ئۆتوبووس، باوكم، ژیانی ئاواهی و پێترۆسی فیداكار پێشان بدرێن.