پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای كرماشان گوتی، هێشتا كه‌متر له ٦ ڕۆژ له پشووی ساڵی نوێ له كرماشان تێنه‌په‌ڕیوه كه ٣٥ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ كوژران‌و برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی پۆلیسی هاتوچۆی هێزی ئینتزامش ڕایگه‌یاندوه که هاوكات له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ترافیكی پۆلیس له نه‌ورۆزی ساڵی ٩٥ ڕا تا ئێستا، ٢٣٠ كه‌س له جاده‌کانی ئیران به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست داوه.
مانگی ڕابردوو حه‌سه‌ن هاشمی، وه‌زیری بێهداشت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌سمی‌دا گوتبووی له ساڵ‌دا ١٧ هه‌زار كه‌س له ئێران به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان داده‌نێن. به قسه‌ی ناوبراو ئه‌م ئاماره نیشانه‌ی كاره‌ساتی میللیه، ئه‌و گوتی شه‌رم ده‌که‌م له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کاندا باسی ئه‌و بابه‌ته بێته گۆرێ، چونکی بۆ نموونه له ئاڵمان چوار هینده‌ی ئێران ماشێن هه‌یه، به‌ڵام ئاماری پێکدادانی ماشێن‌و ڕووداوی هاتوچۆ له ئێران چوار هینده‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی بیمه‌ی ناوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ئامارێكی بڵاوکربۆوه و گوتبووی ئێران له بواری ڕووداوی هاتوچۆ له نێوان ١٩٠ وڵاتی جیهاندا له پله‌ی ١٨٩دا جێی گرتوه.