به‌رپرسی كۆڕی باڵای نوێنه‌رانی كرێكاریی پارێزگای ئیلام وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پارێزگایه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگاكانی ئێران له بواری سامانه سروشتییه‌كانی ئێرانه، گوتی، ئه‌م پارێزگایه به‌پێی راده‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی زۆرترین ئاماری بێكاری له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه.
عه‌زیزی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه له پارێزگای ئیلام ته‌نیا ٨ هه‌زار كرێكار بیمه‌ن، گوتی، به‌ستێنی پێویست بۆ دابینكردنی بژیوی كرێكاران له ئیلام بوونی نییه‌و زۆربه‌یان له ژێر هێڵی هه‌ژاری‌دا ده‌ژین.
به‌رپرسی كۆڕی باڵای نوێنه‌رانی كرێكاریی پارێزگای ئیلام وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كرێكاران ڕه‌خنه‌ی زۆریان له سیاسه‌تی کار و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت له ئاستی ئه‌م پارێزگایه‌دا گوتی، ده‌وڵه‌ت نابێ به‌دوای لاوازكردنی پشتیوانییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كرێكاران بێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك که له ئێران دێته سه‌ر کار به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی‌و ئامانجه‌كانی خۆی ئاوڕی له پرسی ئابووری داوه‌ته‌وه‌و به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئازادی كار ده‌ستی خاوه‌نكارانی كراوه‌تر كردوه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی توێژی كرێكار.
عه‌زیزی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه ناهاوسه‌نگیی داهاتی کرێکار‌و تێچووی ژیان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كرێكاران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زیاتر بچنه ژێر هێڵی هه‌ژاری‌و، گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌دی ١٤ی هه‌قده‌ست نه‌یتوانیوه چاوه‌ڕوانییه‌كانی كرێكاران وه‌دیبێنێ، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه ئاوسانی ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن ناوه‌ندی ڕه‌سمی ڕاسته‌قینه نییه‌و ڕه‌قه‌می ئاوسان له قه‌رتاڵه‌ی كاڵای كرێكاران بۆ زیاتر له سه‌دی ٦٠ هه‌ڵکشاوه.