ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەهەمبەر پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران و بە ئاکامنەگەیشتنی کۆبوونەوەکانی “ڤییەن” گرت و بە توندی کردەوەکانی رێژیمی ئێران مەحکووم کرا.
ماری دی کارلۆ :نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە ئێران کرد کە داواکارییە نابەجێکانی وەلا بنێت و بگەڕێتەوە سەر بنەماکانی بەرجام و گوێ بۆ دڵگرانییەکانی جیهان بگرێت و نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕێی بەڵگەکانی عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل دەکا و ئەو پیتاندنەی ئێران دەیکات زۆر زیاترە لە بڕگەکانی بەرجام .
هەروەها نوێنەری فەرانسە ڕایگەیاند کە گەیشتووینەتە کۆتایی ڕێگەی دانوستانە ناوکییەکان و ئێران گوێ بۆ هەڕەشە و داواکارییەکان ناگرێ. نوێنەری بریتانیاش لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٩ بەم لاوە هاوکاری لەگەڵ ئاژانس بچڕاندووە و بەردەوام بڕیارنامە و بەندەکانی ئەساسنامەی بەرجامی پێشێل کردووە.