پێشانگای خه‌ڵكناسیی به‌رهه‌مه دارینه‌کانی وه‌ستا عوسمان ڕه‌حمانزاده به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێ‌و به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی میوانانی نه‌ورۆزی به داب و نه‌ریتی كورده‌واری له شاری بۆکان کرایه‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا كه له پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو له “پارکی ساحیلی”ی ئه‌م شاره كراوه‌ته‌وه، زیاتر له ١٤٠٠ به‌رهه‌می دارینی هونه‌رمه‌ندی بۆكانی، وه‌ستا عوسمان ڕه‌حمانزاده خراوه‌ته به‌ر چاوی خه‌ڵكی ئه‌م شاره. ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پیشان ده‌ده‌ن.
ڕێوڕه‌سمی زه‌ماوه‌ندی كوردی، ژیانی لادێ، هه‌ڵپه‌ڕكێ، یارییه سوننه‌تییه‌كان، ڕووداوی دڵته‌زێنی بۆمبارانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه، په‌یکه‌ره‌ت كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك مامۆستا حه‌قیقی و مامۆستا هه‌ژار چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ن كه له‌و پێشانگایه داندرابوون.
عوسمان ڕه‌حمانزاده هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاشی دانیشتووی ئاوایی ناچیت سه‌ر به شاری بۆكان له ته‌مه‌نی ١٠ ساڵییه‌وه ڕووی له دروست كردنی به‌رهه‌مه دارینه‌و گڵینه‌كان كردووه و تا ئێستا توانیویه‌تی ١٦٠٠ ئاسه‌واری هونه‌ریی ده‌گمه‌ن به‌رهه‌م بێنێ.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده تا ئێستا له شاره جیاجیاكانی ئێران وه‌ك ئیسفه‌هان، كرمان، شیراز، ورمێ، سنه، زاهیدان، كرماشان و ئیلام‌و؛ هه‌روه‌ها له هه‌رێمی باشووری كوردستانیش چه‌ندین پێشانگایه‌کی بۆ پیشاندانی به‌رهه‌مه‌كانی كردۆته‌وه.
شایانی باسه پێشانگای وه‌ستا عوسمان ڕه‌حمانزاده له پارکی ساحیلیی شاری بۆكان تا چه‌ند ڕۆژ پاش پشووی نه‌ورۆز كراوه ده‌بێ.