فه‌رمانده‌ی ستادی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی داهاتوودا ژماره‌ی هێزه نیزامییه‌كانی ئا‌مریكا له عێراق زیاتر ده‌بن.
ژێنێراڵ جۆزێف دانفورد، فه‌رمانده‌ی ستادی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئا‌مریكا له عێراق له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌رییه‌كان گوتی: ئه‌من‌و ئێشتۆن كارتێر، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا پێمان وایه كه له چه‌ند حه‌وتووی داهاتوودا هێزه نیزامییه‌كانی ئا‌مریكا له عێراق زیاتر ده‌بن، هه‌رچه‌ند تا بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له نه‌دراوه.
هه‌واڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له عێراق 3 ڕۆژ پاش ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه باراك ئۆباما، سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له ئارژانتین گوتی ده‌بێ جیهان له شه‌ڕ به‌دژی داعش یه‌كگرتوو بێ‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ده‌توانێ گرووپی داعش به چۆكدا بێنێ.
شایانی باسه واشینگتۆن و به‌غدا له ساڵی ٢٠٠٨ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتن كه ئا‌مریكا تا كۆتایی ساڵی ٢٠١١ بتوانێ ٤٦ هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی خۆی له خاكی عێراق به‌رێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١١ به‌ولاوه پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له عێڕاق یه‌کێک له بابه‌ته هه‌ره هه‌ستیاره‌کان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌دا بووه.