وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ركۆماری شه‌ڕخوازی سووریه‌دا هیچ نه‌گۆڕاوه.
جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا قسه‌كانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه‌ی له بابه‌ت گۆڕدرانی هه‌ڵوێستی واشینگتۆن له بابه‌ت چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د ڕه‌د كرده‌وه. سێرگئی ڕیابكۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه گوتبووی: ئێستا واشینگتۆن سهرنجو تێبینییه‌کانی موسكۆی له‌م باره‌وه قه‌بووڵ كردوه كه داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د ناتوانێ به‌شێك له دانووستانه‌كانی ئێستا بێ.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له كاردانه‌وه به قسه‌كانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕووسیه گوتی: هه‌ر چه‌شنه ڕادهربڕینێك له بابه‌ت ئه‌وه‌ی كه ئێمه ڕای خۆمان له بابه‌ت داهاتووی ئه‌سه‌د گۆڕیوه، بۆچوونێکی هه‌ڵه‌یه. جۆن كێربی گوتی: به‌شار ئه‌سه‌د مه‌شرووعییه‌تی خۆی بۆ حكوومه‌ت كردن له ده‌ست داوه، ئێمه‌ش له‌م باره‌وه هه‌ڵوێستی خۆمان نه‌گۆڕیوه.
ئا‌مریكا به‌دژی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌وڵه‌تی داهاتووی سووریه‌یه.
نوینه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د كه له لایه‌ن ڕووسیه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێ و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته كه ڕۆژاوا پشتگیری‌یان ده‌كا له دانووستانه‌كانی ئاشتیدا كه ڕۆژی ٥ی خاکه‌لێوه ته‌واو بوو، به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاركراوی نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریه ڕێك كه‌وتن.
شایانی باسه که بڕیار دراوه ئه‌م دانووستانانه له مانگی بانه‌مه‌ڕدا درێژه‌یان پێبدرێ.