بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوەندە نیزامییەکانی رێژیم دەیان تانک و کەرەستەی نیزامییان بۆ سنوورەکانی کرماشان گواستووەتەوە و جموجۆڵی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی کرماشان زیادی کردووە.
هەروەها لەم بارەوە ماڵپەڕەکانی ئیسرائیل لە زمانحاڵی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەوە ڕایانگەیاندووە کە رێژیمی ئێران سایتە مووشەکییەکانی ڕۆژئاوای ئێرانی (کوردستان) خستووەتە ئامادەباشییەوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ترسی لەوە هەیە کە لە ئەگەری بە ئاکامنەگەیشتنی وتووێژە ناوکییەکان لە ڤییەن، لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە دەکرێتە ئامانجی هێرشی نیزامی و هەر بۆیە هێزە داگیرکەرە سەربازییەکانی سەر بەو ڕێژیمە کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.