دیاردەی ژیانی سەرشەقام بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئیلام پەرەی سەندووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ لە شاری ئیلام، خەڵکی هەژاری ئەو شارە بەهۆی دۆخی نالەباری ئابووری ناچار بە ژیانی سەرشەقام بوونە و ئەم دیاردەیەش رۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشانە.
ئەم هاووڵاتییانە کە زیاتر قوربانی هەڵاواردنی سیستماتیکی ڕێژیم لەو پارێزگایە و نەبوونی و بێکاریی داسەپاوەی دەسەڵاتی ئاخوندی بوونە، بە هەڵدانی خێوەت لەسەر شەقامەکان لە خراپترین دۆخدا، بە نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پێڕاگەیشتنی سەرەتایی، ژیان بەسەر دەبەن .