لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری بانە بەبۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، ئەندامان و ئەویندارانی پێشمەرگە و نیشتمان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە لە گەڕەکی بانەکۆن، گەڕەکی مزگەوتی شێخ فەرەج و گەڕەکی کەمەربەندی بۆ پێشوازی لە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێر و دروشمی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز نرخاند و ئەو چالاکییە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازیی زۆری لێکرا.
ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەڕای بەربەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بانە، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، بە نووسی دروشم و بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشمەرگە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و گەرمترین پیرۆزباییان لە هێزی پێشمەرگە کرد.