“سەید هادی حوسەینی” كەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی کامیاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دموێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەید هادی حوسەینی كەسایەتیی خۆشناو و كۆمەڵایەتی و كوڕی خواڵێخۆشبوو سەید تاهیری حوسەینی و لەدایکبووی ئاوایی “لون سادات”ی شاری كامیاران، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خوالێخۆشبوو سەید هادی حوسەینی كارمەندی خانەنشینکراوی نەخۆشخانە بوو و وەک كەسایەتییەكی جێگای ڕێز و متمانەی خەڵكی كامیاران و ڕوانسەر، خاوەن ڕێزێکی تایبەت لەو ناوچانە بوو؛ هەروها سەید هادی زاوای خوالێخوشبوو حاجی مامۆستا سەید لەتیفی حوسەینی، كەسایەتیی ئایینی و ناوداری ناوچەی هەورامان و یار و هاوڕێی خوالێخۆشبوو مەلا محەممەدی ڕەبیعی بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی سەید هادی حوسەینی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەکانی کامیاران و ڕوانسەر و بە تایبەت ئاوایی لون سادات دەکا و خۆی بە شەریک و هاوبەشی خەمیان دەزانێ.