ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد تا جێبه‌جێکردنی حوكمی ئێعدامكردنی مێرمنداڵێكی كورد ڕابگرن.
له به‌شێكی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: تازه‌لاوێکی كورد به ناوی هێمن هه‌ورامی نژاد، له چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی دایه. ناوبراو له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا تاوانێكی كردوه‌و ده‌گوترێ كه ناوبراو قه‌راره دوای پشووی ١٣ به‌ده‌ر ئێعدام بكرێ.
هێمن هه‌ورامی نژاد هاوینی ساڵی ١٣٩١ له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا له شه‌قامێكی شاره‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نێكی خۆی تووشی شه‌ڕ دهبێو ده‌یکوژێ. ئه‌و دواتر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. ناوبراو ئێستا ته‌مه‌نی ٢١ ساڵه‌و له به‌ندیخانه‌ی سنه‌دا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامهكهیهتی.
ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافی مرۆڤ کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به ئێعدام‌کردنی مێرمنداڵان مه‌حکووم دهکهنو ده‌ڵێن ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی پڕه‌نسیپه‌کانی کۆنڤانسیۆنی مافی منداڵانه که ئێرانیش ئیمزای کردوه.