محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگوشی به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، بۆ كێشانی ئه‌و ماوه حوكمه‌ی ماویه‌تی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ته‌ورێز گواسترایه‌وه.
محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگوشی پاش ٧ ساڵ و ٨ مانگ مانه‌وه له زیندانی زاهیدان، له ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕێبه‌ندانی ٩٤ نامه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز پێ گه‌یشت‌و ڕۆژی ٣ی خاكه‌لێوه بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز گوسترایه‌وه.
محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگوشی له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٨٦ به تۆمه‌تی سیخوڕی‌و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌سبه‌سه‌ر كرا. محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگوشی سه‌ره‌تا له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای نیزامیی شاری ورمێ به سه‌رۆكایه‌تیی حافز حوكمی گولله بارانی به‌سه‌ردا سه‌پا. حوكمی ئێعدامی ناوبراو پاش ٣ جاران ناردنی بۆ پێداچوونه‌وه له لقی ٣١ دیوانی باڵای ئێران بۆ ١٠ ساڵ زیندان له دوورخراوه‌یی داشكا.