دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ “کەژاڵ نەسری” تەمەن ٢٦ ساڵ و “فەرهەنگ عەیوەزی” لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەسبەسەر کران.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بەبێ هیچ هۆیەک هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.