دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی لە ترسی ڕاپەرین و سەرهەڵدانی جەماوەری ناڕازیی ڕۆژهەڵات لەهەمبەر وشکبوونی گۆلی ورمێ ، شارەکانی پارێزگای ورمێیان میلیتاریزە کردووە.
چوونەسەری ئاستی مەترسییەکانی وشکبوونی گۆلی ورمێ لەسەر ئەساسی سیاسەتە کۆلۆنیالیستییەکانی ڕێژیمی ئاخوندی و هەروەها گواستنەوەی ئاوی ڕووبارەکانی کوردستان و سیاسەتی بەنداو دروستکردن بۆ دزین و گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوەکانی کوردستان و گواستنەوەیان بۆ شارە غەیرە کوردییەکان، لەگەڵ ناڕەزایەتیی کۆمەڵانی خەڵک و ڕێکخراوە مەدەنی و ژینگەپارێزییەکانی پارێزگای ورمێ ڕووبەڕوو بووەتەوە و لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمپەینی جیاجیا بۆ پێشگرتن بەم سیاسەتە دژیگەلییانە هاتوونەتە ئاراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، ڕێژیم و بەتایبەت دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی لە ترسی ڕاپەڕین و سەرهەڵدانی جەماوەری ناڕازیی ڕۆژهەڵات، شارەکانی پارێزگای ورمێیان میلیتاریزە کردووە و بە ڕێژەیەکی زۆر هێزی سەرکوتکەری ئینتیزامی لەنێو شارەکان مۆل دراون و بچووکترین گردبوونەوە، بڵاوەی پێدەکرێت .