به‌یان مه‌حمودی، فوتباڵیستی ئه‌ندامی تیمی میللیی ژنانی ئێران که خه‌ڵكی شاری جوانڕۆیه، میداڵی زێوی ئاسیایی خۆی به ده‌فته‌ری ئه‌نجومه‌نی سارێژ به‌خشی.
به‌پێی هه‌واڵێ ماڵپه‌ڕی په‌یامی ئه‌ورامانات، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه به‌یان مه‌حمودی ژنه فوتباڵیستی جوانڕۆیی میداڵی زێوی ئاسیایی خۆی به ده‌فته‌ری ئه‌نجومه‌نی سارێژو بۆ پشتیوانی كردن له نه‌خۆشه‌کانی توشبووی به شێرپه‌نجه به‌خشی.
ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌خشینی ئه‌م میداڵه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه گوتی، هیوادارم ئه‌وه مه‌ڵهه‌مێك بێ بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه‌و هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵك كرد كه زیاتر به‌شداریی کاری خێرخوازی‌و خۆبه‌خشانه بكه‌ن.
شایانی باسه به‌یان مه‌حمودی، ئه‌ندامی تیمی میللی فوتباڵی ژنانی ئێران‌و خه‌ڵكی شاری جوانڕۆیه كه شانازیی گرینگی له كارنامه‌ی وه‌رزشیی خۆیدا هه‌یه.