وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا دوو شیركه‌تی ئێرانی‌و دوو بازرگانی بریتانیایی به هۆی هاوكاریكردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران‌و سپای پاسداران له لیستی گه‌مارۆكان خران.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا ده‌ڵێ دوو شیركه‌تی “سه‌نعه‌ته‌کانی شه‌هید موه‌حێد” و “سه‌نعه‌ته‌کانی شه‌هید نووری” به هۆی پشتیوانی كردن له به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی بالستیكی سپای پاسداران له لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌م وڵاته خراون.
دوو بازرگانی بریتانیاییه‌که‌ش به ناوه‌كانی “جێفری جۆن جیمز ئێشفلید” و “جۆن ئێدوارد میدوز” به هۆی هاوكاریكردنی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ماهانی سپای پاسداران گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر.
ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ماهان پاره‌و چه‌كوچۆڵی بۆ سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران گواستۆته‌وه.