کچی شەهید “عەلی وەهابزادە” ناسراو بە “عەلی وەهاب” لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، خاتوو “ئایشێ وەهابزادە” کچی شەهید “عەلی وەهابزادە” لە شاری سەقز بەهۆی نەخۆشییەوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید “عەلی وەهابزادە” ناسراو بە “عەلی وەهاب”، ڕۆژی ١٨ی ڕەشەممەی ١٣٥٨ی هەتاوی لە گوندی “سەرا” لە شەڕێکی قارەمانانە بەرامبەر بە هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئاخوندی کە هێرشیان کردبووە سەر ئەو گوندە، شەهید بوو و چووە نێو ڕیزی نەمرانی مێژووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو “ئایشێ وەهابزادە” و خەڵکی وڵاتپارێزی شاری سەقز دەکەین و خۆمان بە شەریک و هاوبەشی خەمیان دەزانین.