محه‌ممه‌دسه‌عید نادری، پاش ٦ ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئازاد كرا.
محه‌ممه‌دسه‌عید نادری، خوێندكاری پێشووی ڕشته‌ی فیزیك له زانكۆی یاسووج، به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی پێشوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران له ئه‌یوانی سه‌ربه شاری ئیلام له ماڵی باوكی ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
مه‌ئموورانی سپای پاسداران له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركردنی‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیی ناوبراو وه‌ک که‌یسی کامپیوتیڕ، هاردو موبایله‌که‌ی داگرت‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان.
ئه‌م چالاكه كورده پاش ٦ ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ركران له بنکه‌ی به‌سیجی ژنانی ئیلام بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ قۆناغێکی قانوونی ببڕێ، ئازاد كرا.
ناوبراو له ماوه‌ی ئه‌م ٦ ڕۆژه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌سه‌ر چالاكی خوێندكاری و سیاسی هه‌ڵیان پێچابوو. هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌قی قانوون له کاتی گیرانی‌دا هیچ چه‌شنه قه‌رارێكی ده‌سبه‌سه‌ركرانی بۆ ده‌رنه‌چووه‌و بێ ئه‌وه‌ی پێی بگوترێ له‌سه‌ر چی گیراوه، لێپێچینه‌وه‌یان لێ‌کردوه‌و دوایه‌ش هه‌روا به‌ره‌ڵڵایان کردوه.
شایانی باسه كه محه‌مه‌د سه‌عید نادری پێشتریش له ڕه‌وتی چالاكییه خوێندكارییه‌كانی له زانكۆی یاسووج له لایه‌ن كومیته‌ی ئینزباتیی ئه‌م زانكۆیه بانگ كرابوو. ناوبراو هه‌روه‌ها پاش خوێندنی دوو تێرم به هۆی فشاری دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان وازی له خوێندن هێنا.