دایکی هاوڕێ “سولەیمان پڕکاڵ” کادری بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە “مێهری قادری خازع” دایکی کادری ماندوویینەناس و بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاوڕێ “سولەیمان پڕکاڵ” لە شاری پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە مێهری خاتوونێکی دلسۆز، نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو کە بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا کە ئازادیی کوردستان بە چاوی خۆی ببینێ و جگەرگوشەکەی بە ئازادی لەنێوخۆی وڵات لە باوەش بگرێ.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی دایە مێهری و بەتایبەت هاوڕێمان کاک سولەیمان پڕکاڵ و خەڵکی دێموکراتپەروەری ناوچەی پیرانشار دەکەین و خۆمان بە شەریک و هاوبەشی خەمیان دەزانین.