ئانالینا بائیربوک وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، وتی: “لە دانوستانەکانی ڤییەن بۆ بووژانەوەی بەرجام و ڕێککەوتنی ناوکیی هیچ بەرەوپێشچوونێک وەدەست نەهاتووە و پێشنیارە نوێیەکانی ڕێژیمی ئێران وتوێژەکانی شەش مانگ بۆ دواوە گەڕاندەوە.”
ئانالینا بائیربوک وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، لە دانیشتنی گرووپی حەوت، وتی: “لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەرکەوت کە هیچ بەرەوپێشچوونێکمان نەبووە و پێشنیارە نوێیەکانی ڕێژیمی ئێران، وتووێژەکانی شەش مانگ بۆ دواوە گەڕاندۆتەوە و هەموو شتێک لەسەر مێزی دانوستان هەڵگیرایەوە.”
هەر لەو پێوەندییەدا بەرپرسێکی پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە هێشتاش ئەگەری بووژانەوەی بەرجام و ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام کاتەکە خەریکە کۆتایی پێدێت.