مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ڕۆژی دووهەم، درێژە بە مانگرتن دەدەن.
ڕۆژی یەکشەممه ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە دژ به كه‌مبوونی مووچه و هه‌ڵاواردنی سیستماتیک له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دژ به كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن و له ئاماده‌بوون له پۆلی خوێندن خۆیان بوارد.
مامۆستایانی قوتابخانەکانی شارەکانی جوانڕۆ، بۆکان، سەقز، سەوڵئاوا، سنە، مەریوان، زیوییە، کامیاران، دیواندرە، کرماشان و شائاباد هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی گشتیی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە کۆبوونەوە لە دەفتەری قوتابخانەکان، دەستیان دایە مانگرتن.
جێگای ئاماژه‌یه كه به هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئێران و به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زۆرینه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕووی گرفتگه‌لی زۆر گه‌وره بونه‌ته‌وه و مامۆستایان وه‌ک یه‌كێک له‌و چینانه ئه‌ژمار ده‌كرێن كه سه‌ره‌ڕای فیداکاری و تێكۆشانێكی زۆر و وه‌ک یه‌كێک له چینه كاریگه‌ره‌كان بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگا، له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و به داهاتێكی كه‌مه‌وه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.