• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دووڕوویی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی ماددەی پانزە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/12/12
جۆری بابەت: ئێران

دووڕوویی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی ماددەی پانزەی یاسای بنەڕەتیی، جیا لە دژایەتیی نەتەوەکانی چوارچێوەی ئەو وڵاتە، ئاڵۆزیی لەنێوان مۆرەکانی ڕێژیمیشدا دروست کردووە.
سەرەڕای ئەوەی کە لە یاسای بنەڕەتیی ڕێژیم بۆ ئێران کە لە ڕاستیدا یاسای بنەڕەتیی ڕێژیمە نەک وڵاتی ئێران، لە ماددەی ١٥ی ئەو یاسایەدا خوێندن و پەرەوەردەکردن بە زمانی دایکیی نەتەوەکانی ئەو وڵاتە گونجێندراوە و بە شیوەیەکی یاساییش ڕێپێدراوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤ دەیە لە پەسەندکردنی ئەو یاسایە نەک تەنیا جێبەجێ نەکراوە، بەڵکوو زۆربەی خاڵ و بەند و ماددەکانی تری ئەو یاسایەش بە مەبەستی سیاسی لەلایەن ڕیژیمەوە پشتگوێ خراوە.
وێڕای بەردەوامیی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆری نەتەوەکانی چوارچێوەی وڵاتی ئێران و بەتایبەت نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر جێبەجێ‌نەکردنی کۆمەڵێک لە ماددەکانی یاسای بنەڕەتیی ڕێژیم و بەتایبەت ماددەی ١٥، جاروباریش نوێنەرە دەستنیشانکراوەکانی ڕێژیم لە مەجلیس زۆر بە پارێزەوە باس لە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە دەکەن و لە ڕۆژانی ڕابردووشدا جارێکی تر ئەو باسە هاتووەتەوە ئاراوە و دیسان مەجلیسی ڕێژیم جێبەجێکردنی ماددەکەی پەسەند کردەوە، بەڵام لە سێناریۆیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا، کۆمەڵێک لە مۆرە و نوێنەرە توندڕەوە دەستنیشانکراوەکانی مەجلیسی ڕێژیم دژایەتیی جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە دەکەن.
لەم پێوەندییەدا “ئەحمەد نادری”، جێگری کۆمیسیۆنی “ئامووزش و تەحقیقات”ی مەجلیسی ڕێژیم، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “فارس”ی سپای تێرۆریستیی پاسداران، بە توندی دژایەتیی خۆی سەبارەت بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتیی ڕێژیم دەربڕیوە و جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە بە دژایەتیکردنی ئاسایشی نیشتمانی کە لە ڕاستیدا ئاسایشی ڕێژیمە دەزانێت و ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی مەجلیس و بەرپرسانی ڕێژیم یاری بە ئاسایشی نیشتمانی دەکەن و کۆمەڵێک لە نوێنەرانیش بۆ ڕازیکردنی لایەنگرانی خۆیان جاروبار بەڵێنگەلێکی بێبنەما دەدەن کە تەنانەت خۆشیان باوەڕیان پێیان نییە.
سەرەڕای ئەوەی کە “عەلیڕەزا مۆنادی”، بەرپرسی کۆمیسیۆنی “ئامووزش و تەحقیقات”ی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە مافی خوێندن و پەروەردەکردن بە زمانی دایکی لە زۆربەی کۆنڤانسیۆن و جاڕنامە جیهانییەکاندا هاتووە و ئەم گەڵاڵەیەش لە مەجلیسی ڕێژیم پەسەند کراوە، بەڵام جێگرەکەی بە توندی دژایەتیی جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە دەکات و هەڕەشە لەو نوێنەرە دەستنیشانکراوانەش دەکات کە دەنگ بە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە دەدەن.
“ئەحمەد نادری”، جێگری کۆمیسیۆنی “ئامووزش و تەحقیقات”ی مەجلیسی ڕێژیم لە قسەکانیدا بە توندی هێرشی کردووەتە سەر زمانی نەتەوەکانی چوارچێوەی وڵاتی ئێران و بەتایبەت زمانی کوردی و بە زمانگەلێکی لاواز و بێ‌یاسا و ڕێسای زمانەوانی و بێ‌پێوەری زانستیی زمانی لەقەڵەم داون؛ ئەم چەواشەکارییەی ئەو نوێنەرەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکانی یونێسکۆ بۆ ڕیزبەندی زمانە زیندووەکانی جهیان، زمانی کوردی لە سەرووتری زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکییە و لە ڕیزبەندی دوو ڕەقەمی دایە، بەڵام زمانی فارسی لە ڕیزبەندی سێ ڕەقەمی ئەو ئامارانە دایە.

تاگی بابەت: "عەلیڕەزا مۆنادیئێرانسپای تێرۆریستیی پاسداران

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist