له حاڵێكدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه هێندێك له باڵوێزخانه‌كانی ئێران له وڵاتانی ده‌ره‌وه به هۆی نه‌بوونی بوودجه داخراون، به‌ڵام كومیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللیی مه‌جلیس ده‌ڵێ ٥ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له داراییه ئازادكراوه‌كان بۆ به‌هێزكردنی بوودجه‌ی نیزامی‌و مووشه‌كی ته‌رخان ده‌كرێ.
له لایه‌حه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ٩٥، كۆی بوودجه‌ی ئاشکرای ٥ ناوه‌ندی نیزامیی به‌سیج، ستادی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، ستادی هاوبه‌شی سپای پاسداران‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریی نزیك به ٢٠ هه‌زارو ٦٧٥ میلیارد تمه‌نه.
به‌پێی تاوتوێی ناوه‌ندی گلوبال فایر پاوێر، بوودجه‌ی نیزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئێستادا ٦ میلیارد دۆلاره.