کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دیار و ناسراوی شاری بانە بە ناوی “مامۆستا مەلا نووری” کوڕی شێخ فەرجی بانە، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوای لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیابی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستا مەلا نووری، کەسایەتییەکی ناسروا و دیاری شارە بانە و هەروەها کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای گەلی کرد، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانە بۆ هەمیشە دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مامۆستا مەلا نووری، لە ناوچەی بانە بە گشتی و لە نێو شاری بانە بە تایبەتی، کەسایەتییەکی خاوەن پێگە و باوەڕپێکراوی خەڵک بوو و بەردەوام لەسەر مافی ڕەوای نەتەوەی کورد هەڵوێستی هەبووە.
ناوبراو لە لە هەموو شوێنێک بە دڵسۆزییەوە باسی دۆزی گەلی کوردی بۆ خەڵک کردووە و لە شاری بانە و دەوروبەری جێگە و پێگەی دیار و کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراوی ئەو ناوچەیەوە بووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا نووری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەو بنەماڵەی ناوبراو و هەموو خەڵکی ناوچەی بانە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.