كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژی هه‌ینی له عه‌مه‌لیاتێكی هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئامریكادا فه‌رمانده‌ی عهمهلیاتو كه‌سی دووهه‌می داعشیان له وڵاتی سووریه كوشت.
كاناڵی خه‌به‌ریی ئێن بی سییی ئا‌مریكا له زمان كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌وه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م عه‌مه‌لیاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه بووه.
ئه‌م هه‌واڵده‌رییه ده‌ڵێ ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی داعش عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ئهلقادولی ناسراو به حاجی ئیمان بووه‌و ده‌ڵێ فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی ئه‌م گرووپه تیرۆریسته بووه.
ئا‌مریكا بۆ ئه‌م ئه‌ندامه پله‌به‌رزه‌ی داعش بڕی ٧ میلیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات دیاری كردبوو.
حاجی ئیمان به فه‌رمانده‌یه‌كی پله به‌رزی داعش له وڵاتانی سووریه، عێراق و لیبی ده‌ناسرا.
ئێن بی سی ڕایگه‌یاندبوو كه هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئا‌مریكا له سووریه به هێلی کۆپتیڕ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه حاجی ئیمان به زیندوویی بگرن به‌ڵام بۆیان جێبه‌جێ نه‌بوو، و ناوبراو له‌گه‌ڵ ٣ كه‌سی دیكه له هێزه‌كانی داعش له لایه‌ن هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئامریكاوه كوژران.
شایانی باسه ئا‌مریكا له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا عومه‌ر ئهلچیچانی، یه‌كێكی دیكه له فه‌رمانده‌كانی داعش له سووریه كوشتبوو.