بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی وتی: زانیاری تەواو لەسەر سایتی ناوکیی ڕێژیم لە شاری کەرەج دەبێ گرینگیی تایبەتی پێبدرێ و زۆریش پێویستە بۆ دانوستانەکانی ناوکیی ڤیەن.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕافائێل گرووسی بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە وتووێژێکیدا لەگەڵ کاناڵی “ئەلجەزیرە” ڕایگەیاند؛ لەو ڕوانگەوە کە دامەزراوەی کەرەج پەیوەندی بە بەرنامەی ناوکییەوە هەیە، ئەو ناوەندە ناتوانێ بێ هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی ئەو دامەزراوەیە زانیاری ڕاست و وردی هەبێ بۆ دانوستانەکانی بەرجام لە ڤیەن، دەبێ لەسەر سایتی کەرەج زانیاری ورد هەبێ و لە وتووێژەکانی ڤیەن بخرێتە بەر باس.
ناوبراو هەوەها وتیشی؛ با بڵێن تاران ڕاست دەکا کە سایتی کەرەج دامەزراوە ناوکیی نییە بەڵام، سایت پەیوەندی بە بەرنامەی ناوکیی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش بەکار دەهێنرێ و شوێنێکە کە لەوێدا سانتریفیوژەکان بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم دروست دەکرێن و تا ئێمە نەزانین لە کەرەج چی ڕوودەدا ناتوانین بە دانوستانکارەکان بڵێین کە دۆخی بەرجام چۆن دەبێ.