وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە جەختکردنەوە لەسەر ڕوانگەی دیپلۆماتیکی دەوڵەتی جۆ بایدێن لە هەمبەر ڕێژیمی ئێران لە بارەی دانوستانە ناوکییەکانەوە وتی: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بوونی ئێرانێکی خاوەن چەکی ناوکی هێچ کێشەیەک چارەسەر نابێ و ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرەدەستێنن.
ڕۆژی هەینی ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، “لۆید ئاستن”، وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتی: ئێستا کاتی ئەوەیەکە دەبێ هەموو هاوپەیمانان بەدژی ڕێژیمی ئێران هەنگاوی جیددی بگرنە بەر و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەن تاران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگات .
ناوبراو هەروەها دەڵێ: دەوڵەتی جۆ بایدێن دەیهەوێ هەنگاوی دیپلۆماسی سەرکەوتوو بێ و ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو بایدێن ئامادەیە تا قۆناغەکانی کۆتایی پێداچوونەوە بە دۆخی دانوستانەکاندا بکا.
لۆید ئاستن، باسی لەوەشکرد کە ڕێگاگەلێکی زۆر بۆ ئەمریکا و بایدێن لە بەردەستە و وتیشی من نامهەوێ لە بارەی ئەوەیکە ئەوان چی دەتوانن بکەن گومان بکەم یان هیوای لەسەر هەڵچنم بەڵام ئێمە دەمانهەوێ لە ڕێگەی دانوستانەوە کێشەکانی ناوکیی چارەسەر بکرێ و تاران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام چون چارەسەری هیچ کێشەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بوونی ڕێژیمێکی وەکوو ئێران کە ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی ئاسانتر نابێ بەڵکوو کێشەگەلی گەورەتریش دێنە ئاراوە.