بەشێکی بەرچاو لە ماموستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانیگرتنیان ڕاگەیاند و پەیوەست بوون بە مانگرتنە گشتییەکانی مامۆستایانی ئێرانەوە.
ئەمڕۆ شە‌ممه ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ماموستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به كه‌مبوونی مووچه و گرفتگه‌لی بژێوی هه‌ڵاواردنی سیسته‌ماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دژ به كۆمه‌ڵگەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیاندایه مانگرتن و له ئاماده بوون له پۆلەکانی خوێندن خۆیان بوارد.
قوتابخانەکانی شاری سەقز، سنە، مەریوان، زیویە، کامیاران، دیواندرە، کرماشان و شاباد، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی گشتیی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە کۆبوونەوە لە دەفتەری قوتابخانەکان دەسیاندایە مانگرتن.
جێگای ئاماژه‌یه كه به هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئێران و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرینه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕوی گرفتگه‌لی زۆر گه‌وره بونه‌ته‌وه و مامۆستایان وه‌ك یه‌كێك له‌و چینانه ئه‌ژمار ده‌كرێن كه سه‌ره‌ڕای تێكۆشانێكی زۆر و له‌خۆبورده‌یی و وه‌ك یه‌كێك له چینه كاریگه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگە، له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و به داهاتێكی كه‌مه‌وه دەژین.