شاری “وەیمار”ی ئاڵمان خەڵاتی ئەمساڵی مافی مرۆڤی بە سەلاحەدین دەمیرتاش بەخشی.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، شاری وەیمار خەڵاتی ساڵانەی مافی مرۆڤی بە سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستان، سەلاحەدین دەمیرتاش بەخشی.
خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری وەیمار لە ساڵی ١٩٩٥ بەدواوە هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٠ی دێسامبر کە ڕێککەوتی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤە، دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گرووپێک کە لەپێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت و درێژەی هەبێ.