هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ “دیرک شڵۆما”، ئەندامی پارڵمانی ئەیالەتی “نۆرد ڕاین وێست ڤاڵێن” لەسەر لیستی حیزبی سوسیاڵ دێموکراتی ئاڵمان دیدارو چاوپێکهوتنی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خاکهلێوه (٢٣ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی) هەیئەتیکی کومێتەی ئاڵمان پێکهاتبوو لە سوڵتان گوڵاویو خالید حەسەنپور، لە دەفتەری بنکەی حیزبی سوسیاڵ دێموکرات لە شاری تەرۆسدۆرڤ چاویان بە دێرک شڵوما کەوت.
لەودیدارەدا، پێوەندییەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانو حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی ئاڵمان تاوتوێکرانو لهسهر بارودۆخی ئابووری، سیاسیو کومەڵایەتیی ئێستای ئێرانو ڕۆژههڵاتی کوردستان ئاڵوگۆری بیروڕایان کرد.
له باسهکانی ئهو دیدارهدا هەردوولا لە سەر ئەو خاڵانە کۆک بوون کە رێکارەکانی کۆماری ئیسلامی نەیانتوانیوە رێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیو مافی مرۆڤو پرسی کەمایەتییەکانی ئێران بدۆزێتەوەو بە هۆی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی ئێران، خەلکی ئێران تائیستاش لە زۆر له ئازادییهکانیان بێبەشنو هەر دەنگیکی ئازادیخۆازی سەرکوت دەکری.
ههروهها پێداگری لهسهر ئهوه کرایهوه که بە لەبەر چاوگرتنی پێکهاتەی ئێرانیکی فرە نەتەوە، زۆربەی نەتەوەو کەمینە ئایینیەکانی ئێران لەماڤی خۆیان بێبەشن.
لە کۆتایی ئهو دیدارهشدا تێشک خرایەوه سەر پێوەندی هەردوولاو بۆ ئەو مەبەستە بڕیار درا کە چەند هەنگاوێک بۆ هەرچی باشتر کردنی ئەو پێوەندیانە ههڵبگیرێ.