• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی سێمینارێک سەبارەت بە دادگای خەڵکیی خەزەڵوەر و دادگاییکردنی حەمید نووری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/12/11
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی دادگای خەڵکیی ( مانگی خەزەڵوەر) و دادگاییکردنی جەلاد حەمید نووری سێمینارێکی بۆ بەڕێز ڕەحمان سەلیمی یاساناس و ئەندامی ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە برد.
سەرەتای سێمینارەکە بە ساتێک ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد؛ پاشان سەلاح خزرپوور بەرپرسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی ئەوەی کرد کە ئاخۆ بەڕێوەچوونی ئەم دادگایانە و دەرئەنجامەکانی تا چەند کاریگەری لەسەر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست دەکەن؟
هەروەها بەڕێزیان باسی غایببوونی بزووتنەوەی سیاسیی کوردی لەو دادگایانەدا کرد و ئەوەیان بە کەمایەسییەکی گەورە زانی.
پاشان کاک ڕەحمان سەلیمی بابەتێکی تێروتەسەلی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ناوبراو سەرەتا ئاماژەی بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە بەرامبەر بە گەلانی ئێران، لە دەرەوە و لە ناوخۆ ئەنجام دەدرێن کە تا ئێستاش هەر بەردەوامن و ئەو کەسانەی کە ئەو جینایەتانەش ئەنجام دەدەن لە کۆماری ئیسلامی دا سزانادرێن.
بەڕێزیان هەروەها ئیشارەی بە بەربەست و ئەو ڕێکارە یاساییانە کرد کە بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگایەکی ڕاستەقینە و بێ لایەن دەبن بە کۆسپ؛ یەکەم: بەرژەوەندی وڵاتان، کە زۆرجار بە خاتری پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتەکانی خۆیان ئەوە پیوەندی نێودەوڵەتییەکانن کە حوکم دەکەن نەک یاساکان.
دووهەم: تاوانی نێودەوڵەتی، بەو مانایە کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە تاوانی ژینۆساید ، تاوانی دژە مرۆیی ، تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوە دەکات.
پاشان باسی لە مێژووی دادگای خەڵکیی کرد و ئیشارەی بە ئەوە کرد کە لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی هەوڵی ئەوە دراوە کە کەیسی ئێعدامکراوانی ساڵی ١٣٦٧ وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی بناسێنن و بتوانن لەو ڕێگایەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ببەنە بەردەم دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.
کاک ڕەحمان سەلیمی لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی جیاوازی لەنێوان دادگای خەڵکیی و ئەو دادگایانەدا کرد کە سەلاحییەتی جیهانییان هەیە. کە دادگا خەڵکییەکان زۆرتر سیاسین تا قەزایی و ئەو حوکمانەی کە لەو دادگایانە دەردەچن سەمبولێکن و جێبەجێ ناکرێن، بەڵام حوکمی ئەو دادگایانەی کە سەلاحییەتی جیهانییان هەیە جێبەجێ دەکرێن وەک دادگاییکردنی جەلاد حەمید نووری کە هەر بڕیارێک لەو دادگایە دەربچێ، جێبەجێ دەکرێت.
کاک ڕەحمان سەلیمی باسی لە گرینگی ئەو دادگایانە کرد و هەروەها خەڵک و هێزە سیاسییەکان و دیاسپۆرای ئەرکدار کرد بەرامبەر بە دێکۆمێنت کردنی ئەو جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی کە بەرامبەر بە گەلانی ئێران ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوی کەڵک لەو دەرفەتانە وەرگرین.
کاک ڕەحمان سەلیمی لە کۆتایی قسەکانی دا باسی لە دادگایی حەمیدی نوری کرد کە ئەو یەکێک لە تاوانبارانی دەرەجە دووی کۆماری ئیسلامییە، کە بێ گومان ناوی دیکەیشی بەدوادا دێت کە ئەوەیش تێچووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری بۆ کۆماری ئیسلامی بەدواوە دەبێت.
شایانی باسە کە لە بڕگەی کۆتایی سێمینارەکە بەشداربووان بە سەرنج و تێپینییەکانی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

 

 

1 لە 9
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

تاگی بابەت: بەڕێوەچوونی سێمینارێک سەبارەت بە دادگای خەڵکیی خەزەڵوەر و دادگاییکردنی حەمید نووری

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist