کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەستدا .
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی سێشەممە ۱٦ی سەرماوەز کۆڵبەرێک بە ناوی “قوباد” خەڵکی گوندی “کوزەران” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە بەرزایی کەوتووەتە خوارەوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
جێی ئاماژەیە کە کۆڵبەرەکان لەبەر ئەوەی نەکەونە بەر فیشەک و کەمینی هێزە جینایەتکارەکانی رێژیمی ئێران، خۆیان لە شاخ و شوێنە مەترسیدارەکان دەدەن و بەم هۆیەوە تا ئێستا دەیان کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە گیانیان لەدەستداوە.