دایە هاجەر ئیبراهیمی ئەقدەم، دایکی شەهیدان ئەلیاس ئەڵاپوور و غەفوور ئەڵاپوور بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی قومەقەڵای ناوچەی شاروێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی دایە هاجەر ئیبراهیمی ئەقدەم، دایکی شەهیدان ئەلیاس ئەڵاپوور و غەفوور ئەڵاپوور بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی قومەقەڵای ناوچەی شاروێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە هاجەر بەهۆی خۆشەویستییەکەی بۆ گەڵ ونیشتمان دوو لە جگەرگۆشەکانی بە ناوەکانی” ئەلیاس وغەفوور ئەڵاپوور” پێشکەش بە کاروانی خەباتی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کردووە.
شەهید غەفوور ئەڵاپوور ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی و شەهید ئەلیاس ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، شەهید دەبن و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو دەبن.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی دایە” هاجەر ئیبراهیمی ئەقدەم” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.