ماموستایەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی هەوشار(ساینقەڵا) زیاتر لە دوومانگە دەسبەسەرە و هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتنی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ماموستایەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی هەوشار بە ناوی ماموستا مەلا “ئەحمەد چووپانی” زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە ساینقەڵا دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبرا زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەست دا نییە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ماموستا مەلا ئەحمەد چووپانی زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر بەشێک لە کتێبەکانی، موبایل و لەپ تاپەکەی داگرتووە.
سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی بنەماڵە و بەدواداچوونیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی هەروا ناڕوونە.