له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و لوئیس ئه‌یالا، سکرتێڕی گشتیی رێکخراوی ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیتدا بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به سیاسه‌تی جیهانیو ڕۆڵ‌و نه‌خشی ئه‌و رێکخراوه‌یه ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٥ ی خاکه‌لێوه ( ٢٤ی مارسی ٢٠١٦ ی زایینی) سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له لهندهنو له بنکه‌ی سه‌ره‌کیی رێکخراوی ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیت چاوی به لوئیس ئه‌یالا، سکرتێری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه نێوده‌وڵه‌تییه که‌وت.
له سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌دا خالید عه‌زیزی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ئه‌ندامی ئه‌سڵیی رێکخراوی ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیت، سپاس‌و قه‌درزانیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی به لوئیس ئه‌یالا، سکرتێری گشتیی ئه‌و رێکخراوه‌یه گه‌یاند. دواتر دوو لایه‌ن له سه‌ر بابه‌ته ڕۆژه‌ڤه‌کانی سیاسه‌تی جیهانی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
له‌و دیداره‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا لوئیس ئه‌یالا باسێکی گشتیی له کار‌و چالاکییه‌کانی ڕێکخراوی ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا کرد‌و، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی شوڕای ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیتو هه‌روه‌ها ئاماده‌کارییه‌کان بۆ گرتنی کۆنگره‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له مانگی نۆڤامبری ئه‌مساڵدا، کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی له‌گه‌ڵ سکرتێڕی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هێنایه به‌رباس. هه‌روه‌ها سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاراتر کردنی گڕووپی کاری کوردان له رێکخراوی ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیتدا کۆمه‌ڵه پێشنیارێکی به لوئیس ئه‌یالا دا که له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه گرینگیی تایبه‌تیی پێدرا.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه‌دا کاک خالید عه‌زیزی باسێکی گشتیی له دوایین ئاڵوگۆڕه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، پرسی کورد له ناوچه‌و گۆڕانکارییه‌کانی ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هێنایه گۆڕێ. له‌و به‌شه‌دا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داوای له لوئیس ئه‌یالا کرد که وه‌ک خۆی‌و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی حیزبه‌کانی ئه‌ندام له رێکخراوی ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیت که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵاته‌کانیان به ده‌سته یان له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن، فشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی تا کۆتایی به په‌راوێزخستنی پرسی کورد له ئێران بێنێ‌و، مل بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی پرسی کورد ڕاکێشێ.
پرسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و بارودۆخی زیندانیانی سیاسیی کورد بابه‌تێکی دیکه بوو که کاک خالید عه‌زیزی له‌گه‌ڵ لوئیس ئه‌یالا هێنایه گۆڕێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داوای له لوئیس ئه‌یالا کرد که ڕێکخراوی ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیت ده‌بێ ڕۆڵی زیاتر‌و چالاک‌تر له پرسه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، به تایبه‌ت پرسی کورد‌و دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بگێڕێ‌و ئه‌ندامه‌کانی بۆ شوێندانانی زیاتر له سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه هان بدا.
شایانی باسه له کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاتوو له‌تیفه پیری، کارگێڕو به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداریی رێکخراوی ئه‌نتیرناسیۆنال سۆسیالیسیتو؛ مه‌لوود سواره، نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ کاروباری SI به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌و باسه‌کانی بوون.