ئەمریکا و ئیسرائیل لە بارەی بەڕیوەچوونی ڕاهێنانە سەربازییەکانیان بە مەبەستی هێرش کردن بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەنای ڕێژیمی ئێران ڕاوێژ و دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکایی ڕایگەیاند؛ وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل لە واشینگتۆن لە بارەی ڕاهێنانە سەربازییەکان بە مەبەستی هاواهەنگ کردنی هێزەکانیان بۆهێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتووێژیان کردووە و بڕیاریانداوە ڕاهێنان بە هێزەکانیان بکەن لە ئەگەری شکستی دانوستانەکانی ڤیەن هێرش بکەنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران.
ڕۆیتێرز هەروەها وتیشی: بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی لەو شێوەیە خۆئامادەکردنە بۆ خراپترین هێرش کە ئامانجی ئەو هێرشە هەموو دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێرانە.
مانۆڕێکی گەورە و کاریگەر دەبێ کە ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران مل بە ڕێککەوتنەکانی بەرجام نەدا و پێبەندی یاساکان نەبێ، ئەوە ئەمریکا و ئیسرائیل بە کردەوەی سەربازیی وڵامی دەدەنەوە.