هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایكبوونی كیانووش ئاسا، ئه‌ندامانی بنهماڵهکەیو هاورێیانی ڕێوڕه‌سمێكیان له‌سه‌ر گڵكۆی ئەو شەهیدە جوانەمەرگە له كرماشان به‌ڕێوه برد.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بنه‌ماڵه‌ی كیانووش ئاسا له‌گه‌ڵ دۆستان‌و هاوڕێیانی ڕۆژی له دایكبوونیو یادو بیرەوەریی ئەو لاوە شۆڕشگێڕەیان به‌رز ڕاگرت.
كیانووش ئاسا خوێندكاری هەڵکەوتوو و بژاردەی قۆناخی كارناسیی باڵای زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌تی تاران بوو كه له خۆپێشاندانەکەی ڕۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٨٨ له ڕووبه‌ڕووی پایه‌گای به‌سیج له ده‌ورووبه‌ری مه‌یدانی ئازادی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سپای پاسداران كوژرا.
تەرمی بێ گیانی کیانووش ئاسا سێ ڕۆژ دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.