شورای مافه‌كانی مافی مرۆڤ له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ شەشەمین جار مه‌ئموورییه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی لە پێوەندی لەگەڵ بەدواداچوونی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران درێژ كرده‌وه.
ده‌نگدانی شواری مافه‌كانی مرۆڤ له دوایین ساته‌كانی شه‌وی چوارشه‌ممه به كاتی ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوو و به ٢٠ ده‌نگی بەڵێ و ١٥ ده‌نگی دژ و ١١ دەنگی بێلایه‌ن، مه‌ئمورییه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هید بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژ كرایه‌وه.
هه‌یئه‌تی ئێران هه‌وڵی زۆریان دا كه نه‌هێڵن مه‌ئموورییه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هید درێژ بێته‌وه، به‌ڵام لەو کارەدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون، ئەگەرچی ئەمجارەیان لەچاو ساڵانی پێشوو وڵاتانێکی زیاتر لایەنگری هەڵگیرانی ئەو چاوەدێرییە لەسەر ئێران بوون.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێنزۆئێلا، چین‌و ڕووسیه له‌م وڵاتانه بوون كه دژی درێژكردنه‌وه‌ی مه‌ئمورییه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هید بوون. نوێنه‌رانی ئه‌م وڵاتانه پێیان وابوو ئێران ڕەچاوی مافەکانی مرۆڤ دەکا و هەر بۆیە ده‌نگی “نا” یان به درێژنه‌كردنه‌وه‌ی مه‌ئمورییه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هید دا.
بەڵام هێندێك له وڵاتانی ڕۆژاوایی وه‌ك بریتانیا لەسەر درێژكردنه‌وه‌ی مه‌ئمورییه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هید پێداگرییان كرد و گوتیان هێشتا بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران له‌بار نییه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید ساڵی ٢٠١١ وه‌ك ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ئێران هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام لە ماوەی ئەو ٥ ساڵەدا كۆسپێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا بووەو كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا ئیزنیان پێ نەداوەا سه‌ردانی ئەو وڵاتە بكا.