وەرگەڕانی پاسی قوتابییانی مایدەشتی کرماشان، ١٩ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەز، پاسی قوتابییانی مایدەشتی کرماشان وەرگەڕا و دوو قوتابی گیانیان لەدەست دا و ١٧ قوتابیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان برینی دوو لە قوتابییە بریندارەکان قورسە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.
شایانی باسە کە بەهۆی نائیستانداردبوون و کۆنی پاسەکانی هاتوچۆ و خراپی ڕێگاوبانەکان، ساڵانە هەزاران هاووڵاتی لە کوردستان، دەبنە قوربانی سیاسەتە هەڵەکانی رێژیم لەهەمبەر پێڕانەگەیشتن بە جاددەکان و دابیننەکردنی ماشینی ئیستاندارد بۆ هاتوچۆی خەڵک بەتایبەتی قوتابییان و خوێندکاران.