هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو بۆمبەی ڕۆژی سێشەممە لە بەسرە تەقییەوەتەوە، دروستکراوی ئێرانە و کۆماری ئیسلامی بە هەموو هێزیەوە هەوڵی ناسەقامگیریی عێراق دەدا.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەز تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەندی شاری بەسرەی هەژاند و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی عێراقی.
هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە ڕایگەیاندووە کە ئەو بۆمبەی تەقیوەتەوە دروستکراوی رێژیمی ئێرانە و ئامانجی کوشتنی بەرپرسێکی دەزگای ئەمنی و زانیاریی ئەو وڵاتە بووە .
بەگوێرەی ڕاوبۆچوونی چاوەدێرانی سیاسی، کۆماری ئیسلامی لەدوای شکستی گرووپەکانی نزیک لە خۆی لە هەڵبژاردنی عێراق لە رێگای کردەووەی تیرۆریستیەوە، هەوڵی ناسەقامگیریی ئەم وڵاتە دەدا.
شایانی باسە کە تەقینەوەی شاری بەسرە بووە هۆی کوژرانی ١٦ کەسی سێڤیل و دەیان برینداریشی لێ کەوتەوە و دەوڵەتی ئێراقیش سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.