محەممەدسەعید نادری، خەڵكی ئەیوان لە ماڵی خۆی لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی كەمپەینی بەرگریی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٤ لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ماڵی خۆی دەسبەسەر كراو پاش پشكنینی ماڵەكەی كەلوپەلی شەخسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێكی ناڕوون بردووە.
محەممەدسەعید نادری پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاكەلێوە لە پێوەندییەكی تەلەفوونیدا گیرانو راگرتنەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەكەی ڕاگەیاندو لەوە زیاتر مۆڵەتیان پێنەداوە كە لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی خۆی قسە بكا.
شایانی باسە كە تا ئێستا هۆكاری دەسبەسەركردن، شوێنی ڕاگرتن و بە چ تۆمەتێك ڕوون نەكراوەتەوە، بەڵام دەگوترێ بە تاوانی رێکخستنی بەرنامە نەورۆزییەکان گیرابێ.
هەر لەو پێوەندییەدا لە شاری بویش لانیکەم ١٥ کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە سەیرانگای “کێوەڕەش” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
کامیل فەقێ ئەحمەدی، ڕێبوار پژگوڵ، فەخرەدین ئەحمەدی و سلێمان کەریمی ناوی ئەو چوار کەسه لە دەستبەسەرکراوەکانی ئێوارەی ڕۆژی هەینین کە لە دەورووبەری بوکان لەلایەن مائموورانی هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون.