لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیمی سەرەڕۆ و بەرپرسانی گەندەڵی ئێران، رۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیمی گەندەڵ و سەرەڕۆی ئاخوندی، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە دانیشتوانی ڕۆژاوای کرمان لەبەردەم دەرگای تۆنێلی گواستنەوەی ئاوی ئەو شارە، کرێکارانی گرێبەستی پیشەی کارەبا لەبەردەم بینای وەزارەتی وزە لە تاران، خوێندکارانی زانکۆی پزیشکیی شەهریکورد لە حەوشەی زانکۆکە، کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپە لەبەردەم فەرمانداریی شاری شووش، خاوەن زەوینەکانی گوڵشەهری ورمێ لەبەردەم ئێدارەی گشتیی کاری ئەو شارە، جووتیارانی ئابادە لەبەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێوە چوو.